دەتەوێ بە گەنجی بمێنیتەوە؟

11:11 - 2024-02-11
دووتوێ
116 جار خوێندراوەتەوە
هەندێک ڤیتامین بە گەنجی دەتهێڵنەوە

پزیشک و شارەزایانی خۆراک رێنمایی هاووڵاتیان دەکەن لەنێو سیستەمی خۆراکدا بایەخ بە ژمارەیەک خواردن بدەن، چونکە جگەلەوەی بۆ تەندروستی مرۆڤ بەکەڵکن وادەکەن تەمەنی لاوێتی درێژتر بکەنەوە لە ئاسایی و دڵ و مێشک و پێست بپارێزن.

گوێزو بادەم
ئەو دوانە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین E یان تێدایە کە بۆ پێست زۆر باشە و وادەکات زوو چرچ و لۆچ نەبێ و ئەو تیشکە زیانبەخشانە لەناو ببات لە سەرووی بنەوشەییەوە دەردەچن، هەروەها ترشەڵۆکە چەورییەکانی ناویان بۆ دڵ و سوڕی خوێن بەسودن، ئۆمێگا 3 یان تێدایە بۆ گەشەی پێست و نینۆک و قژ باشە.

سێو و هەنار
سەلماوە ئەو ڤیتامینانەی لەناو سێو و هەناردا هەیە وادەکەن مرۆڤ درەنگتر پیر ببێت بەتایبەتیش پێستی روخسار، رێگریش دەکەن لەو خانانەی وادەکەن هەوکردن دروست ببێت.

لیمۆ و ئەڤۆکادۆ
لیمۆ ڤیتامن C یەکی یەکجار زۆری تێدایە ئەمەش بەرگری لەش بەهێزتر دەکات، هەروەها بۆ جوان هێشتنەوەی پێستیش بەکەڵکە، ئەڤۆکادۆش بۆ رەونەق و گەشەی قژ باشە، خانەکانی ناوپێست بەهێزدەکات.
چای سەوز
ئەوجۆرە چایە رێژەیەکی زۆری مادەی کاتیکینی تێدایە کە هۆکاری درەنگ پیربوونە، پێست لە روشان و چرچبوون دەپارێزێت، هاوسەنگی کۆلسترۆلیش رادەگرێت.
سەرچاوە: Wunderweib.de

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان