یارییەكانی قۆناغی 16 یانە دەستپێدەكەن

10:44 - 2024-02-13
وەرزش
112 جار خوێندراوەتەوە

چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا پێی ناوەتە قۆناغی 16 یانەوە، یارییەكانی ئەم قۆناغەش ئەمشەو سێشەممە دەستپێدەكەن و دوو یاریی دەكرێن، سبەی شەویش چوار شەممە دوو یاریی تر دەكرێن.
یاریەیكانی چوون 8 یاریی دەبن، ئەم هەفتەیە چوار یارییان دەكرێن، چوار یارییەكەی تریشیان هەفتەی ئایندە دەكرێن بەمشێوەیە:

سێشەممە 13/2/2024
*كۆپنهاگن-دانیمارك×مان سیتی-ئینگلتەرا.
*لایبزیگ-ئەڵمانیا×ریاڵ مەدرید-ئیسپانیا.

چوارشەممە 14/2/2024
*لازیۆ-ئیتالیا×بایرن مونشن-ئەڵمانیا.
*پاریس سانجێرمان-فەرەنسا×ریاڵ سۆسیداد-ئیسپانیا.

سێشەممە 20/2/2024
*ئینتەرمیلان-ئیتالیا×ئە.مەدرید-ئیسپانیا.
*ئایندهۆڤن-هۆڵەندا×بروسیا دۆرتمۆند-ئەڵمانیا.

چوارشەممە 21/2/2024
*ناپۆلی-ئیتالیا×بارسیلۆنا-ئیسپانیا.
*پۆرتۆ-پورتوگال×ئەرسناڵ-ئینگلتەرا.
ئەمانە سەرجەم یارییەكانی چوونن، سەرجەمیان لە یەك كاتدا سەعات 11ی شەو دەستپێدەكەن، پاشان مانگی مارسی ئایندە یارییەكانی گەڕانەوە لە یاریگای یانەكانی لای چەپ رۆژانی 5 و 6 و 12 و 13/3/2024 دەكرێن و هەشت براوەی ئەم هەشت یارییە لە ئەنجامی لێكدانی ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە دەگەن قۆناغی 8 یانە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان