تیشكۆ
شەوی شەممەی رابردوو 10/2/2024 پەردە لەسەر یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا – 2023 دادرایەوە و لە یاریی كۆتاییدا قەتەر 3-1 لە ئوردونی بردەوە و جامی پاڵەوانی بەرز كردەوە.
ئامار و ریكۆردەكانی ئەم یارییەو باشترینەكانی پاڵەوانێتییەكەش بەمشێوەیەی لای خوارەوە بوو:
*ئەم یاریی كۆتاییە بو بەیەكەمین یاریی كۆتایی لەمێژووی پاڵەوانێتییەكەدا تیپی براوە بە سێ پەنالتی یەك لەسەر یەك ببێتە پاڵەوان.
*یەكەم یاریی كۆتاییە لەمێژووی پاڵەوانێتییەكەدا یەك یاریزان هاتریك بكات و بەو هاتریكەش تیپەكەی یاریی كۆتایی باتەوە.
*ئەمە جاری دووەم و یەك لەسەر یەكە قەتەرییەكان جامی پاڵەوان بەرز دەكەنەوە.
*ئوردون نەیتوانی یاریی كۆتایی باتەوە و ببێتە خاوەنی یەكەم جامی ئەم پاڵەوانێتییە.
*ژاپۆنییەكان خاوەنی زۆرترین جامن كە 4 جامی پاڵەوانە، دووەم سعودییەیە بە 3 جام، سێیەم ئێرانە بە 3 جام، چوارەم كۆریای باشوورە بە 2 جام، پێنجەم قەتەرە بە 2 جام، كوێت و ئوستورالیا و عیراقیش هەریەكە و جامێكیان هەیە.
*قەتەرییەكان خەڵاتی یاریی خاوێنی ئەم پاڵەوانێتییەیان بردەوە.
*ئەكرەم عەفیف – قەتەر بە 8 گۆڵ بووبە گۆڵكەری پاڵەوانێتییەكە و هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم پاڵەوانێتییەشی بردەوە.
*مشعل بەرشەم – قەتەر، بوو بە براوەی خەلاتی دەستكێشی زێڕین و بە باشترین گۆڵپارێز دیارییكرا.