رقیه نبیل
ئا: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
وه‌ك هه‌میشه زۆربه‌ی كات رۆمانه زۆر به‌ناوبانگه‌كان باشترین به‌رهه‌می نووسه‌رانیان نین بۆ نموونه به‌ناوبانگترین رۆمانی ئه‌لیف شه‌فه‌ق "چل رێساكه‌ی عه‌شق"ه و من تێناگه‌م هۆكاری به‌ناوبانگبوونی زۆری ئه‌م رۆمانه چییه؟ ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه" ئیلا" ی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك جووه یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رۆمانه‌كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سۆفیگه‌رانه‌ی تێدایه یان به هۆكاری ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریه‌وه‌یه كه نووسه‌ر به‌سه‌ر ژیانی ئیلایدا هێناوه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌دایكبوونێكی نوێ بوو؟ له هه‌موو دۆخه‌كاندا من ئه‌و رۆمانه‌م خۆش نه‌ویست و هیچ هۆكارێكم نه‌دۆزییه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو ناوبانگه‌ی كه هه‌یبوو، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا رقیشم لێی نه‌بوو به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ من بۆ ناسینی ئه‌لیف شه‌فه‌ق و دوای ئه‌وه رۆمانی "شیری ره‌ش"م خوێنده‌وه و توانی رامبكێشێته نێو جیهانی نووسینی ژنانه‌وه و دوای ئه‌و رۆمانی "زۆڵه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ"م خوێنده‌وه و شه‌یدای نووسه‌ره‌كه‌ی بووم.
نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی خێرا رۆمانی "سه‌د ساڵ ته‌نیایی "ه كه نووسه‌ری كۆڵومبی به ناوبانگ گابریل گارسیا ماركیزه، له هه‌موو پێگه و بۆنه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیدا ناوی دێت و باس ده‌كرێت و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره له نێو خوێنه‌راندا، به‌ڵام لای من وانه‌بوو و كاتێكی دوور و درێژی لێ بردم تاوه‌كو ته‌واوم كرد، ده ساڵ پێش ئێستا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش بیخوێنمه‌وه هه‌مان هه‌ست و دید و بۆچوونم ده‌بێت به‌رامبه‌ری،له هه‌مانكاتد ا رۆمانی خۆشه‌ویستی له زه‌مه‌نی كۆلێرادا به یه‌كێك له كاره مه‌زن و نایاب و قووڵه‌كان ده‌زانم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كان و كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی دیكه‌ی ماركیزدا.
به هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به نووسه‌ری ئه‌مریكی ستیڤن كینگ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه به‌ناوبانگ بوون و خوێنه‌رێكی زۆریان هه‌بوو به‌لای منه‌وه ئاسایی بوون و ته‌نها كاری كه سه‌رنجی منی راكێشا "پیاسه‌یه‌كی دوور ودرێژ"بوو.
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێم باشترین رۆماننووس لای من دانێلا ستیله كه‌سانێكی زۆر دیده‌كه‌میان به‌لاوه نامۆ وبێ نرخ بێت، به‌ڵام ئه‌و دیده‌م ده‌ربڕینی قووڵی نێو ناخمه و بڕوای ته‌واوم پێیه‌تی به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه له‌نێو ئه‌و هه‌موو كاره به ناوبانگانه‌ی ئه‌و خانمه نووسه‌ره‌دا به‌ته‌نها رۆمانێكی زۆر ده‌رنه‌كه‌وتووی شاراوه‌یم له لاپه‌سه‌نده به‌ناوی"كچه قه‌ڵه‌وه‌كه"ه‌وه یاخود Big Girl به زمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌پێی نووسراوه.
دواجار ده‌توانم بڵێم ئه‌م دیده‌م بۆ رۆمانه به‌ناوبانگه‌كان و نووسه‌ره‌كانیان ره‌ها نییه و به‌لای منه‌وه وه‌كو هه‌موو خوێنه‌رانی دیكه جه‌نگ و ئاشتییه‌كه‌ی تۆڵستۆی و ئانا كارنینا دوو كاری ئه‌ده‌بی مه‌زنن و هاوشێوه‌ی ئه‌وانیش رۆمانی "قیتاره خێراكه‌ی رۆژهه‌ڵات "ی ئه‌جاسا كریستی یه‌كێكه له رۆمانه جوان و به‌هێزه‌كان.
له جیهانی عه‌ره‌بیشدا رۆمانی "سه‌فاری"یه به ناوبانگه‌كه‌ی خالید ئه‌حمه‌د تۆفیق كه واهه‌ست ده‌كه‌م پۆخته‌ی كۆكراوه‌ی هه‌موو هزر و دید وبۆچوونه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌یه یه‌كێكه له رۆمانه دڵخوازه‌كانم.
سه‌رچاوه:
www.alyamamahonline.com