بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دهيڤد كاميرۆن، وهزيرى دهرهوهى بهريتانيا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکرایەوە.
سەرۆک بافڵ لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکانەوە روونکردنەوەی دا و جەختیکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و فراوانکردنی هاریکارییەکان لەپێناوی رووبەڕووبوونەوەیدا، فاکتەری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.