پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی زۆرە

11:01 - 2024-02-20
وەرزش
94 جار خوێندراوەتەوە

پاش تێپەڕ بوونی نۆ هەفتە بەسەر یارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراقدا، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەرەڕای دۆڕاندنی یاریی هەفتەی هەشتەمی بە یانەی فەهد، بەڵام ئەنجامەکانی لەم خولەدا زۆر باشن و هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکە زۆرە.
ئەم خولەی یانەكانی عیراق 22 یانە بەشداریی تیادا دەكەن و بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە گروپی یەكەمی یانە بەشدارەكاندایە، 7 یاریی كردووە، 3 یاریی بردۆتەوەو 3 یاریی یەكسان بووەو 0-1 بە یانەی فەهد دۆڕاوە، بەمەشەوە خاوەنی 12 خاڵە.
لەهەفتەی نۆیەمی یارییەكاندا پێشمەرگە چاوەڕوان بوو، بەڵام لە هەفتەی دەیەمی یارییەکاندا رۆژی هەینی ئایندە 23/2/2024 میوانداریی لە سامەڕای هەشتەمی ریزبەندیی دەکات و  یارییەکانی گروپی یەکەم بەمشێوەیە دەبن:
* فەهد           ×        ناسریە.
* عەفەك      ×      شەرگات.
* پ. سلێمانی  ×        سامەڕا.
* ئەلحوسەین ×        كەرمە.
* ئیتیساڵات  ×     مەیسان.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان