کۆسرەت رەسوڵ عەلی گەڕایەوە هەرێمی کوردستان

09:08 - 2022-06-04
کوردستان
687 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە لە لێدوانێکی تایبەت بە میدیای رەسمی یەکێتی مەسعودی مەلا هەمزە سکرتێری رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی رایگەیاند دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ شەممە 4/6/2022 هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەندروستییەکی باشەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

#كۆسرەت رەسوڵ عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان