ره‌وه‌ز ئیسماعیل
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق، 10 هه‌فته له‌یارییه‌كانی كراون، تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دوایه‌مین یاریی خۆیدا له هه‌فته‌ی ده‌یه‌مدا، بردنه‌وه‌یه‌كی باشی تۆمار كردوو له نێو یاریگای خۆیدا 2-0 له یانه‌ی سامه‌ڕای برده‌وه، ئه‌م بردنه‌وه‌یه پێشمه‌رگه‌ی گه‌یانده‌وه لووتكه‌ی ریزبه‌ندیی كه هه‌فته‌ی پێشوو له ده‌ستیدابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوان بووه و یاریی نه‌كردبوو.
ئه‌م خوله‌ی یانه‌كانی عیراق 22 یانه به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكراون، تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له گروپی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كاندایه، 8 یاریی كردووه، 4 یاریی بردۆته‌وه‌و 3 یاریی یه‌كسان بووه‌و 0-1 به یانه‌ی فه‌هد دۆڕاوه، به‌مه‌ش خاوه‌نی 15 خاڵه، ناسرییه له‌كۆی 9 یاریی خاوه‌نی 15 خاڵه‌و دووه‌می گروپه‌كه‌یه و ئه‌م هه‌فته‌یه پاش یه‌كسان بوونی 2-2 له‌گه‌ڵ فه‌هد له‌پله‌ی یه‌كه‌مییه‌وه بۆ ئه‌م پله‌یه دابه‌زی، كه‌رمه‌ش به دۆڕاندنی 1-2 به ئه‌لحوسه‌ین بۆ پله‌ی سێیه‌می دابه‌زیوه و ئێستا 13 خاڵی هه‌یه.
هه‌رچی تیپی یانه‌ی مه‌یسانیشه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی 0-0 له‌گه‌ڵ ئیتیساڵاتی چواره‌می ریزبه‌ندیی 0-0 یه‌كسانبوو، و مه‌یسان چواره‌مه‌و 13 خاڵی هه‌یه و ئیتیساڵاتیش به 12 خاڵه‌وه پێنجه‌می ریزبه‌ندییه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو 23/2/2024 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 10 كران، ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بووه:
*پ.سلێمانی 2× 0 سامه‌ڕا.
*فه‌هد 2 × 2 ناسریه.
*ئه‌لحوسه‌ین 2 × 1 كه‌رمه.
*ئیتیساڵات 0 × 0 مه‌یسان.
*عه‌فه‌ك 2 × 1 شه‌رگات.
ریزبه‌ندیی گروپه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه‌یه كه‌له خشته‌كه‌دا دیاریی كراوه‌و له په‌یجی ره‌سمی یه‌كێتیی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراقه‌وه وه‌گیراوه.