یانەی قاسم لە خولی ئەستێرەکانی عیراق کشایەوە

07:08 - 2024-02-25
وەرزش
158 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی لە یاریی نێوان یانەی قوە جەویە و قاسم لە خولی ئەستێرەکانی عیراق، ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ یانەی قوە جەویە هەژمار کرد، یانەی قاسم لە یارییەکە کشایەوە.
یانەکە پاش کشانەوەی لە یارییەکە، رایگەیاندووە کە بەیەکجاری لە خولی ئەستێرەکانی عیراقیش دەکشێنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی چەندجارێک لە لایەن سیستمی (VAR) و ناوبژیوانەوە زوڵمیان لێدەکرێت.
یانەی قسام رایگەیاندووە، جگە لە یاریان لەگەڵ قوەی جەویەدا، لە یارییەکیاندا بەرامبەر نەورۆزیش بەهەمانشێوە پەناڵتییەکیان لەسەر هەژمار کراوە کە شایستەی ئەوەنەبووە پەناڵتی بێت.
یانەی قاسم لە ریزبەندی 16 دایە لە خولی ئەستێرەکانی عیراق و تا ئێستاش یەکێتی تۆپی پێی عیراق لەبارەی یانەکەوە بڕیاری کۆتایی نەداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان