ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

10:39 - 2022-06-05
هەمەرەنگ
253 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی لوبنانی «کارۆل سماحە» نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاوکردەوە. «إجازة» ناوی گۆرانییە نوێکەی ئەم گۆرانیبێژەیە و هەر دوای بڵاوبوونەوەشی بە ماوەیەکی کەم بینەرێکی زۆری هەبوو.
ئەم بەرهەمە نوێیەی «کارۆل سماحە» تێکستی «ئەحمەد حەسەن»ە و «سلێمان دومیان» دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە و دەرهێنەری دیاری میسری «بتول عەرەفە» کاری دەرهێنانی بۆ ئەم کلیپە نوێیە کردووە. ئەمەش چوارەم جارە ئەم دەرهێنەرە میسرییە کاری دەرهێنان بۆ گۆرانی و کلیپەکانی «کارۆل سماحە» بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان