پێشمەرگە یارییەکی قورسی هەیە

11:02 - 2024-02-27
وەرزش
73 جار خوێندراوەتەوە

خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق، 10 هەفتە لەیارییەكانی كراون، لە هەفتەی 11 یەمینی یارییەکانیشدا، پێشمەرگە یارییەکی گرنگ و چارەنووسسازی هەیە و یارییەکەشی بەرامبەر ناسرییەی دووەمی گروپەکەیەتی، هەردووکیان خاوەنی 15 خاڵن، بەڵام ناسرییە یارییەکی زیاتر لە پێشمەرگە کردووە،ئەم یارییەشیان لە یاریگای ناسرییە دەبێت.
 تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دوایەمین یاریی خۆیدا لە هەفتەی دەیەمدا، بردنەوەیەكی باشی تۆمار كردوو لە نێو یاریگای خۆیدا 2-0 لە یانەی سامەڕای بردەوە، ئەم بردنەوەیە پێشمەرگەی گەیاندەوە لووتكەی ریزبەندیی كە هەفتەی پێشووتر لە دەستیدابوو بەهۆی ئەوەی ئەو هەفتەیە چاوەڕوان بوو یاریی نەكردبوو.
پێشمەرگە خاوەنی 15 خاڵە، ناسرییەش لەكۆی 9 یاریی خاوەنی 15 خاڵەو دووەمی گروپەكەیە و ئەم هەفتەیە پاش یەكسان بوونی 2-2 لەگەڵ فەهد لەپلەی یەكەمییەوە بۆ ئەم پلەیە دابەزی، كەرمەش بە دۆڕاندنی 1-2 بە ئەلحوسەین بۆ پلەی سێیەمی دابەزیوە و ئێستا 13 خاڵی هەیە.
هەرچی تیپی یانەی مەیسانیشە لەدەرەوەی یاریگای خۆی 0-0 لەگەڵ ئیتیساڵاتی چوارەمی ریزبەندیی 0-0 یەكسانبوو، و مەیسان چوارەمەو 13 خاڵی هەیە و ئیتیساڵاتیش بە 12 خاڵەوە پێنجەمی ریزبەندییە.
رۆژی هەینی رابردوو 23/2/2024 یارییەكانی هەفتەی 10 كران، ئەنجامی سەرجەم یارییەكانی گروپی یەكەم بەمشێوەیەی لای خوارەوە بووە:
*پ.سلێمانی 2× 0 سامەڕا.
*فەهد 2 × 2 ناسریە.
*ئەلحوسەین 2 × 1 كەرمە.
*ئیتیساڵات 0 × 0 مەیسان.
*عەفەك 2 × 1 شەرگات.
ریزبەندیی گروپەكەش بەو شێوەیەیە كە لە خشتەكەدا دیاریی كراوەو لە پەیجی رەسمی یەكێتیی تۆپی پێی یانەكانی عیراقەوە وەگیراوە

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان