رەوەز ئیسماعیل
یارییه‌كانی نه‌یشنس لیگی خانمان دوا هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت و ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یاریی كۆتایی و دیارییكردنی سێیه‌م و چواره‌میی ئاستی (A) ده‌كرێن. ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به هه‌مان شێوه‌ی پاڵه‌وانێتیی كوڕان و به‌هه‌مان سیستمی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه به‌ڕێوه‌بران، سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی خانمانی ئه‌وروپا به‌سه‌ر چوار ئاستی
(A و B و C و D) دا دابه‌شكرابوون.
دیاره ئاستی A یان خولی پله یه‌كی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه دیارترین و باشترین و به‌هێزترین 16 هه‌ڵبژارده‌كانی خانمانی ئه‌وروپا تیایدا به‌شدار بوون، سه‌ره‌نجام (هۆڵه‌ندا - گروپی یه‌كه‌م، فه‌ره‌نسا - گروپی دووه‌م، ئه‌ڵمانیا - گروپی سێیه‌م و ئیسپانیا - گروپی چواره‌م) یه‌كه‌می هه‌رچوار گروپه‌كه بوون و بۆ دوو یاریی پێش كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه سه‌ركه‌وتن.
سیستمی یارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه یه‌كه‌می هه‌رچوار گروپه‌كه دوو یاریی پێش كۆتایی ده‌كه‌ن، براوه‌كانیان بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون و دۆڕاوه‌كانیش بۆ دیارییكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له نێو خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
رۆژی 23ی ئه‌م مانگه هه‌ردوو یاریی پێش كۆتاییه‌كه‌ش كران و ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه بوو:
*ئیسپانیا 3× 0 هۆڵه‌ندا.
*فه‌ره‌نسا 2 ×1 ئه‌ڵمانیا.
به‌مه‌ش ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتن، یاریی كۆتایی سه‌عات 9 ی ئه‌مشه‌و له یاریگای لا كارتۆخا له‌شاری سیڤییای ئیسپانیا ده‌كرێت.
هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیاش له‌سه‌ر دیاریی كردنی پله‌كانی سێیه‌م چواره‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یاریی ده‌كه‌ن، ئەم یارییه‌ش ئه‌مشه‌و سه‌عات 10:45 له یاریگای ئیپ لینیسترا له شاری هێرنڤینی هۆڵه‌ندا ده‌كرێت.