ره‌وه‌ز ئیسماعیل
پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی كوڕان و خانمان به‌رده‌وامن و ئه‌م مانگه (شوبات- 2024) ته‌نیا پاڵه‌وانێتییه 250 خاڵی و 500 خاڵییه‌كان ده‌كرێن و مانگی داهاتوو (مارس- 2024)، ده‌ست به ماسته‌رزه‌كان ده‌كرێت.
چەند خولێک کە ئه‌م مانگه ده‌ستیانپێکردووە، تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بن، ئەوانیش چه‌ند خولێكی كه‌می كوڕان و خانمانه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك كۆتاییان هاتووه به‌مشێوەیە.
خانمان
پاش هه‌ردوو پاڵه‌وانێتیی ئه‌دیلاید و هۆبارت –ئوستورالیا، پاڵه‌وانێتیی دۆحه‌ی قه‌ته‌ر رۆژی 11/2 ده‌ستیپێكرد و 17/2/2024 كۆتاییهات و ئیگا شیڤیۆنتیكی پۆڵه‌ندی پاڵه‌وانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بووه.
دواتر پاڵه‌وانێتیی سوق حوڕە‌ی دوبه‌ی له ئیمارات 18/2 ده‌ستیپێكرد و تا 24/2 به‌رده‌وام بوو، له یاریی كۆتاییدا جاسمین پاوڵینی ئیتاڵی 2-1 له ئانا كالینسكایای روسی برده‌وه و جام و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ئه‌م خوله‌ی برده‌وه،
ئێستاش دوا خولی خانمان به‌رده‌وامه:
*خولی سان دییگۆ له ئه‌مریكا، 26/2 ده‌ستیپێكردووه و 3/3 كۆتاییدێت.
كوڕان
له‌م مانگه‌دا سێ پاڵه‌وانێتیی كۆتاییان هاتووه و یارییه كۆتاییه‌كانیان به‌مشێوه‌یه كراون:
*قه‌ته‌ر ئیكسۆن مۆبێل-كارین خاشانۆڤ - ی روسی 2-0 له جاكوب مینیسكی چیكی بردۆته‌وه.
*لۆس كابۆس له مه‌كسیك-جۆردۆن تۆمسۆن - ی ئوستورالی 2-0 له كاسپه‌ر رۆدی نه‌رویجی بردۆته‌وه.
*ریۆدیجانیرۆ له به‌رازیل-سیباستیان بایز - ی ئه‌رجه‌نتینی 2-0 له ماریانۆ ناڤۆنی ئه‌رجه‌نتینی بردۆته‌وه.
ئێستاش ئه‌م سێ پاڵه‌وانێتییه به‌رده‌وامن:
*سوق حوڕه‌ی دوبه‌ی (500 خاڵ).
*ئاكابۆلكۆی مه‌كسیك (500 خاڵ).
*سانتیاگۆ له چیلی (250 خاڵ).
یه‌كه‌م و دووه‌م ماسته‌رز
مانگی داهاتوو (مارس - 2024) كاروانی پاڵه‌وانێتییه‌كانی ماسته‌رزی كوڕان و خانمان ده‌كه‌وێته‌ڕێ و له‌م مانگه‌دا دوو ماسته‌رز له‌كۆی 9 ماسته‌رزه‌كانی ساڵ به‌مشێوه‌یه ده‌كرێن كه هه‌ردوو ماسته‌رزه‌كه‌ش بۆ كوڕان و خانمانه:
*ئیندیانا وێڵز – ئه‌مریكا، 6 تا 17/3/2024.
*مه‌یامی - ئه‌مریكا، 20 تاا 31/3/2024.