محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌حمه‌دپه‌نا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و ژینگه‌ی پارێزگای سنه به میدیاكانی راگه‌یاند: ساڵانه له‌و سێ ملیۆن تۆن به‌رهه‌می كشتوكاڵییه‌ی له پارێزگای سنه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت 60 %ـی به‌رهه‌می شلیكی هه‌موو ئێران له خۆده‌گرێت و به شێوه‌یه‌ك كه ساڵانه نۆ ملیۆن تۆن شلیك له جیهاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێت و 120 هه‌زار تۆن له‌م به‌رهه‌مه له ئێرانه و له 120 هه‌زار تۆنه، 60 %ـی به‌رهه‌می شلیك له سنه‌یه.
رووبه‌ری چاندنی شلیك له پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته 500 هێكتار زه‌وی، هه‌شت هێكتاریش له خانووه پلاستیكه‌یه‌كانن. كه پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ له كۆی گشتی كێڵگه و گه‌رمخانه‌كانی پارێزگاكه 75 هه‌زار تۆن شلیك به‌رهه‌م بێت.
محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌حمه‌دپه‌نا، وتیشی: به‌هۆی باشی كوالێتی و تامه خۆشه‌كه‌یه‌وه شلیكی پارێزگای سنه له ئێران زۆرترین خواستی له‌سه‌ره، به‌راورد به به‌رهه‌می پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران.
ئا: كۆمار مه‌سعود