قوباد تاڵەبانی: یونامی شایەتێکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە بۆ رووداوەکانی عیراق

05:52 - 2024-02-29
کوردستان
616 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کۆبۆوە و باسی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 29ی شوبات لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و جنین پلاسخارت دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانیانی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان خستە بەرباس.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسی کرا و جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە لەڕێی گفتوگۆوە و پشتبەست بەدەستووری عیراق.
جێگری سەرۆکی حکومەت رۆڵی یونامی بەرز نرخاند، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشە هەستیارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان. لە هەمان کاتدا رایگەیاند: یونامی شایەتێکی باوەڕپێکراوە بۆ ئەو رووداوانەی لە عیراق و کوردستان روو دەدەن،  لە هەمانکاتدا پێگە نێودەوڵەتییەکەیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دەنگی بێدەنگەکان بگەیەنن بە جیهان.

#جیهان # قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان