روونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی عەشرەتی تیلەکۆوە

10:47 - 2024-02-29
کوردستان
178 جار خوێندراوەتەوە

عەشرەتی تیلەکۆ روونکردنەوەیەک لەبارە هەندێک هەواڵی ساختە و ناڕاستی سۆشیال میدیا بڵاودەکاتەوە و بەپێی بەدواداچوونی کوردستانی نوێ-ش ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لەبارەی عەشرەتی تیلەکۆ و سەرۆکەی بڵاودەکرێنەوە و دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە.

روونکردنەوەی عەشرەتی تیلەکۆ:
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
خزمان و دۆستان و کەسوکارانی ئازیز
 
چەند پەیج و لاپەڕەیەکی ساختەی سۆشیال میدیای بێ ئەرزش و نەناسراو بێ هیچ هۆکارێک کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە و نادروست لەسەر دیوەخانی جەنابی کاک (فەرهاد رەفعەت) سەرۆک عەشرەتی تیلەکۆ. وەک ئەوەی هەنگیان لەکلۆری داردا دۆزیبێتەوە، کە گومانمان نییە دەستێکی رەش لە گەرمیان و گەرمەسێردا لە هەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تێکدانی یەکڕیزیی سەرۆک هۆز و کەسایەتیەکاندایە و جەنابی کاک (فەرهاد)یان بەئامانج گرتوە کە ئەمەش روونە  بۆچی پیاوە مەزنەکان لە دەسپێکی ئەم بەئامانجگرتنەدان!
هەر بۆیە زۆربەتان دەزانن جەنابی کاک فەرهاد جگەلەوەی کە خۆی بەدەیان جار لە لێواری مەرگ گەڕاوەتەوە و بریندار بووە، برایەکیشی گیانی بەختکردوە لە شەڕی تیرۆرستانی داعشدا. عەشرەتی تیلەکۆ هەمیشە لە هەوڵی بەرقەرارکردنی یاساداین و خۆمان بە پارێزەری یاسا دەزانین و پاراستنی سەروەریی یاسا بە پاراستنی خاک و نیشتمان دەزانین و دیوەخانی تیلەکۆش بنکەی بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە رەت دەکەینەوە و ئەو هەواڵانەش بەدرۆ دەخەینەوە و دوورن لە راستییەوە و ئەو کەسانەش کە کات بەبڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانەوە دەکوژن خۆیان دەزانن کوێیان دێشێت و کەسانێکی نزم ئاست و بەتاڵن لە هەموو نەریتێکی کۆمەڵایەتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان