ره‌وه‌ز ئیسماعیل
تادێت په‌یوه‌ندیی نێوان لویس ئه‌نریكی و كلیان مباپێی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و رۆژ له‌دوا رۆژیش ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت.
له یاریی پاریس سانجێرمان و مۆناكۆدا كه یه‌كه‌م یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا (هه‌فته‌ی 24) بوو له یاریگای مۆناكۆ كرا، لویس ئه‌نریكی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان مباپێی له سه‌ره‌تای تایمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا دانیشاند، مباپێش به‌م گۆڕینه زۆر توڕە ده‌بێت و توڕە بوونه‌كه‌ی ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی پاش ئه‌وه‌ی داده‌نیشێنرێت، ناچێته لای یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان و ستافی راهێنه‌ری یانه‌كه تا یارییه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن یاریزانێك كارتی سووری ده‌درێتێ ده‌بێت راسته‌وجۆ بچێته ژووری خۆگۆڕین و نابێت بچێته ناو یاریزانه یه‌ده‌كه‌كان، ئه‌میش وا ده‌كات و ئه‌م ره‌فتاره‌شی ره‌فتارێكی نه‌شیاوه بۆ یاریزانێكی وه‌ك مباپێ، پاش ئه‌وه‌ی له ژووری خۆ گۆڕین خۆی ده‌گۆڕێت، ده‌چێته مه‌قسوره‌ی یاریگاكه و له‌گه‌ڵ دایكی‌دا سه‌یری یارییه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش توڕه‌بوونی ئیداره و تیمی راهێنانی یانه‌كه‌شی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌وه‌تا پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه، لویس ئه‌نریكی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه ره‌فتاره‌كه نه‌شیاوه و له وه‌ڵامی رۆژنامه نووساندا ده‌ڵێت: مباپێ ئێستا یان هه‌ر ساتێكی تربێت له‌م تیپه نامێنێت، پێویسته له‌سه‌رمان خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رابهێنین، ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م له‌پێناوی چاكه‌ی تیپه‌كه‌دایه و ئه‌وه بڕیاری منه ئیتر باشبێت یان خراپ.
ئه‌مه سێیه‌م یاریی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه مباپێ داده‌نیشێنرێت، ئه‌مه‌ش یه‌ك مانای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ دوا ساڵی ئه‌م یاریزانه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده تۆڕی هه‌واڵی (GFFN) ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌و گۆڕینه‌ی مباپێ له‌لایه‌ن ئه‌نریكییه‌وه له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بووه توشی پێكان نه‌بێت چونكه رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئاینده یارییه‌كی قورسیان له ئیسپانیا هه‌یه و یارییه‌كه‌ش یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 یانه‌ی چامپیۆنس لیگه به‌رامبه‌ر ریاڵ سۆسیداد.
به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌م تۆڕه‌ی هه‌وڵی (GFFN) ی فه‌ره‌نسی هیچ لایه‌ك قایل ناكات به‌وه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی مباپێ ئاسایی بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م یاریزانه به ئه‌نقه‌ست واده‌كات تا ئیداره‌ی یانه‌كه هیچ هیوایه‌كیان به مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان نه‌مێنێت، ئه‌وه‌تا تاریق زیابی شیكره‌وه‌ی وه‌رزشیی كه‌ناڵی (بی ئن سپۆرتس) سه‌باره‌ت به‌و ره‌فتاره‌ی له كاتی گۆڕینیدا ره‌خنه‌ی توندی له‌م یاریزانه گرت و ووتی: مباپێ زۆر له خۆی گوڕراوه، ئه‌وه‌ی له‌بیر چۆته‌وه ئه‌گه‌ر تۆپی پێ نه‌بوایه كه‌س نه‌یده‌ناسی، ئه‌م ره‌فتاره‌شی دووره له ره‌فتاری ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك مباپێ و هه‌رگیز ره‌فتاری له‌م شێوه‌یه‌مان له كریستیانۆ رۆناڵدۆ و میسی نه‌بوینیوه كاتێك راهێنه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌و دانیشاندوون.