بۆچی براندەکان رەنگی سوور هەڵدەبژێرن؟

09:51 - 2024-03-03
دووتوێ
107 جار خوێندراوەتەوە
#رەنگی سوور توانای راکێشانی سەرنجی کڕیارانی هەیە

زۆربەی براند و مارکە جیهانییەکان لەبوارەکانی «خواردەمەنی، جلوبەرگ، ئێکسسوارات، ئۆتۆمبێل..هتد» هەوڵ دەدەن لە لۆگۆکانیان رەنگی سوور بەتەنها یان لەگەڵ رەنگی تر بەکاربێنن، ئەو هەڵبژاردنە لەخۆڕا نییە، بەڵکو نهێنی تری بەدواوەیە و خاوەن براندەکان دەیانەوێت لەڕێی ئەو رەنگەوە کڕیاری زۆرتر بەدەستبێنن.
شارەزایان دەڵێن سوور رەنگێكی سەرنجڕاکێشە و کاتێک زوومی دەچێتە سەر خەڵک بۆ خۆی رادەکێشێت، کاتێک کڕیار بەدوای شتێکدا دەگەڕێت و ئەو رەنگەی دەکەوێتە بەرچاو یەکسەر بۆخۆی کێشدەکات وتوانی راکێشانی نیگای زۆر بەهێزە، دەشڵێن لە بازاڕ و لە کەرتی فرۆشیاریدا لەدوای شین رەنگی سوور بە پلەی دووەم دێت لە راکێشانی نیگای کڕیاردا، ئەو رەنگە بۆ کڕیارەکان بە مانای وزە و خۆشی و شادی دێت، لەڕووی دەروونیشەوە رەنگی سوور دەلالەتی گەرموگوڕی و تواناو وریاکەرەوەدێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی ئەو رەنگە گوزارشت لە ناسنامەی مرۆڤ دەکات زۆربەی ئاڵای وڵاتان ئەو رەنگەیان تێدایە، لەڕووی سۆزداریشەوە هەمدیسان بە مانای سۆز و خۆشەویستی دێت، هەربۆیەش گوڵی سوور لەنێوان یاراندا دەگۆڕدرێتەوە، بەکارهێنانی رەنگی سوور لەلایەن خاچی سوور و مانگی سوور و ئۆتۆمبێلە فریاگوزرایەکانیشەوە دەلالەتی بەزەیی و فریاکەوتن وبەهێزیی دێت.

سەرچاوە: Turbologo  

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان