دوێنێ، دكتۆر عەدنان بورهان جحیشی سەرۆكی لیژنەی ماددە هۆشبەرەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و عەلی عەبادی سەرۆكی ناوەندی عیراق بۆ مافەكانی مرۆڤ سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كرد و لەلایەن شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
لە مەزاری سەرۆك مام جەلال، وەفدی میوان، دەور و كاریگەریی سەرۆك مام جەلال-یان بەرزنرخاند كە لەماوەی سەرۆكایەتیی كۆماریدا توانیبووی وەك پێویست خزمەتی گەلی عیراق بكات.