مامۆستا جه‌عفه‌ر
یادی چل و شه‌ش ساڵه‌ی گرتن و پاشان له سێداره‌دانی شه‌هید ئاشتی چاوشین تێده‌په‌ڕێت، به‌كر چاوشین، به‌كر نووری قه‌ره‌داخی، كه له شاخ به ئاشتی چاوشین
ناوی رۆیشتبوو، پێش چل وشه‌ش ساڵ له گوندی قاره‌مانی قه‌ره‌داخ له ماڵی ئه‌حمه‌د قاره‌مانی ده‌ستگیركرا .
ئاشتی زوو باوكی له ده‌ست ده‌دات، دایكی به به‌رگدروویی و هه‌ژاری سێ منداڵ به خێو ده‌كات، برای شاعیر عومه‌ر كه‌سان هاوڕێی منداڵیی ئاشتی بووه، ئه‌و چه‌ندین سه‌ربورده‌ی ژیانی ئه‌م خێزانه‌ی بۆ گێڕاومه‌ته‌وه، زۆر جار منداڵانی گه‌ڕه‌ك له سه‌ر هه‌مان سفره و خوان، هاوبه‌شی ته‌ماته‌ی سوورۆكراوه‌ی ده‌ستی دایكی ئاشتی بوون.
شاسوار جه‌لال (شه‌هید ئارام) پێش چوونه ده‌ره‌وه‌ی، ماوه‌ی دوو مانگێك له ماڵی ئاشتی ده‌مێنێته‌وه (كه‌سان).
پێش چل و شه‌ش ساڵ، له‌گه‌ڵ شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی له دێی سێوسێنان بووین، كاتێك هه‌واڵی گرتنی ئاشتی چاوشینمان پێگه‌یشت.
ئێستاش هه‌روا ده‌زانم ئه‌و چركه‌یه و ئه‌و دڵه‌خورپه‌یه، كه هه‌واڵێك بروسكه‌ئاسا ده‌تاسێنێ، ته‌نیا دوای بیست و شه‌ش رۆژ له شه‌هیدبوونی كاك ئارام، ئه‌وه ئاشتیشمان رۆیشت .
هیوادارم برای هێژامان كاك كاوه‌ی مه‌لا مه‌حمودی برای شه‌هید فازیلی مه‌لا مه‌حموود، كه هاوڕێی گیانی به گیانی ئاشتی بووه و له زیندان دووجار ئاشتی بینیوه و هه‌ر ئه‌ویش ئه‌وه‌نده بوێر بووه هه‌موو نامه‌كانی له ئاشتی وه‌رگرتووه، شایه‌تی خۆی بۆ مێژوو بدات.
ئاشتی له گه‌ڵ دواهه‌ناسه‌دا دوا دواپه‌یامی خوێناوی خۆی ره‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی كردووه.
دڵنیام مرۆڤێكی جوامێر و سه‌ربه‌رزی وه‌كو كاك ئازادی سه‌گرمه له نزیكه‌وه ئاشتی ناسیوه و پێكه‌وه له قه‌ره‌داخ له‌سه‌ره‌تای شۆڕش پێشمه‌رگه بوون، دیوێكیتری ژیاننامه‌ی ئاشتی چاوشین ده‌زانێت.
له زیندانی مووسڵدا نمونه‌ی خۆڕاگری و دانبه‌خۆداگرتن بووه، ئازاری دڕندانه‌ی فاشیه‌كان نه‌یتوانیوه وره‌ی دابه‌زێنێت.
به‌رپرسیارێتی نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتووشه، ده‌یان پرسیار له خۆیان بكه‌ن و چوار دێڕ له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م تێكۆشه‌ر گه‌وره‌یه بنووسن.