یارییەكانی گەڕانەوە دەكرێن

09:39 - 2024-03-05
وەرزش
56 جار خوێندراوەتەوە

ئەم هەفتەیە یارییەكانی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ دەستپێدەكەنەوە، پاش ئەوەی  هەفتەی پێشوو پشووی یانە بەشدارەكانی هەردوو خولەكە بوو.

چامپیۆنس لیگ
لە یارییەكانی چوونی ئەم قۆناغەوە ئەوە دەركەوتووە كە تەنیا مان سیتی بلیتی سەركەوتنی بۆ قۆناغی 8 یانە دەستكەوتووە، چونكە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا و زۆر بەئاسانی 3-1 لە یانەی كۆپنهاگنی دانیماركی بردۆتەوە، یاریی گەڕانەوەش لە یاریگای خۆیدا دەكات، ریاڵ مەدرید دووەم یانەیە كە هەلی سەركەوتنی لە یانەی لایبزیگ زیاترە بەوەی ریاڵ لە ئەڵمانیا توانیویەتی 1-0 لە یانە ئەڵمانییەكە بباتەوە.
سەبارەت بەیارییەكانی تری گەڕانەوەی ئەم قۆناغە، هەموو ئەگەرەكان لە ئارادان، پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا 2-0 لە ریاڵ سۆسیدادی بردۆتەوە، بەڵام یاریی گەڕانەوە لەیاریگای سۆسیداد دەكات، ئەرسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە پۆرتۆ 0-1 دۆڕاوە و یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆیدا دەكات، ئەتلەتیكۆش وەك ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 0-1 بەئینتەر میلان دۆڕاوە و یاریی گەڕانەوە لەیاریگای خۆیدا دەكات، بارسیلۆنا و ناپۆلی 1-1 یەكسان بوون و یاریی گەڕانەوە لەیاریگای بارسا دەكرێت، بۆیە ئەم یارییانە تا فیكەی كۆتایی ناتوانرێت تیپی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 8 یانەیان لێوە دیاریی بكرێت، یارییەكانی گەڕانەوەش بەمشێوەیە دەكرێن كە بەرامبەر هەر یارییەك ئەنجامی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوە:

سێشەممە 5/3/2024
*ریاڵ سۆسیدا 0 × 2 پاریس سانجێرمان.
*بایرن مونشن 0 × 1 لازیۆ.
چوار شەممە 6/3/2024
*مان سیتی 3 × 1 كۆپنهاگن.
*ریاڵ مەدرید 1 × 0 لایبزیگ.

سێشەممە 12/3/2024
*ئەرسناڵ 0 × 1 پۆرتۆ.
*بارسیلۆنا 1 × 1 ناپۆلی.
چوار شەممە 13/3/2024
*ئە.مەدرید 0 × 1 ئینتەر میلان.
*بروسیا دۆرتمۆند 0 × 0 ئایندهۆڤن.

یۆرۆپا لیگ
سەبارەت بە یۆرۆپا لیگیش، ئەم خولەش پێی ناوەتە قۆناغی 16 یانەوە، رۆژانی چوار شەممەو پێنجشەممەی ئایندە، 6 و 7/3/2024 یارییەكانی چوون دەكرێن.
دیار ئەمەش پاش ئەوەی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆف كۆتاییانهات و لەو یارییانەوە  8 یانە بۆ ئەم قۆناغە نوێیە - قۆناغی 16 یانە سەركەوتن، یارییەكانی چوونی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیە لە یاریگای ئەو یانانە دەكرێن كە لە قۆناغی پلەی ئۆفەوە سەركەوتوون و میوانداریی لە یەكەمی قۆناغی گروپەكان دەكەن بەمشێوەیە:
*س.لشبۆنە×ئەتڵەنتا.
*سپارتا پراگ × لیڤەرپوڵ.
*رۆما × برایتۆن.
*كاراباخ × ب.لیڤەر كوزن.
*مارسیلیا × ڤیاریاڵ.
*بەنفیكا × گلاسكۆ.
فرایبۆرگ × وێستهام.
*میلان × سلاڤیا پراگ.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان