ئەمڕۆ 6ی 3ی 2024، گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک (مام جەلال) ی کرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە پێشوازیکرا و تاجەگوڵينەی رێز و وەفای بە شکۆوەی دانا.
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەیی مێژووی سەرۆک مام جەلال کرد لە بنیادنانی عیراقی نوێ کە بەبێ جیاوازی خزمەتی بە هەموو لایەک کرد و وەک سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ تەمەنی بۆ گەل و خاکەکەی تەرخانکرد کە ئەمە مایەی ستایش و پێزانینی ئێمەیە.