پرتەقاڵ، میوەیەکی بەسوود و بەتامە

10:41 - 2024-03-10
دووتوێ
80 جار خوێندراوەتەوە
پرتەقاڵ بە ‌پێكهاتەی كارۆتینۆید دەوڵەمەندە كە دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A و یارمەتی رێگرتن لە پووکانەوەی ما

لە ئینگلیزییەوە: والی عەلی

پرتەقاڵ یەكێكە لە میوە مزرە بەچێژەكان و خواستێكی زۆری لەسەرە، بۆیە لێرەدا چەند زانیارییەكی سەرنجڕاكێش سەبارەت بەم میوەیە دەخەینەڕوو:
-‌گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری پرتەقاڵ لە جیهاندا بەرازیلە، سێیەكی هەموو پرتەقاڵەكانی جیهان بەرهەمی ئەم وڵاتەن، بەدوای ئەویشدا چین دێت.
-میوەیەكی رەسەن نییە، بەڵكو دوو رەگەو لە تێكەڵبوونی دوو میوه پەیدابووە، بەڵام نازانرێت چ كاتێك دروستبووە.
-وشەی orange بەمانای رەنگی پرتەقاڵیی لە زمانی ئینگلیزیدا دێت، تا ساڵەكانی 1500 دەرنەكەوتووە، بەڵام بە مانای پرتەقاڵ وەک میوە لە ساڵەكانی 1300 ەكانەوە چووەتە ناو زمانی نیشتمانییەوە. ئەمەش جەختدەكاتەوە لەوەی رەنگەكە لە میوەكەوە وەرگیراوە نەك بە پێچەوانەوە.
-هەموو پرتەقاڵێك رەنگی پرتەقاڵی نییە، پرتەقاڵی ناوچە ئیستیوائییەكان رەنگی سەوزە نەك پرتەقاڵی، بەڵام سەرباری ئەوەش بەچێژە.
-پرتەقاڵ تا ناوكی گەورەتر بێت، شیرینترە.
-سەرباری تامە بەچێژەكەی، ئەم میوەیە رێگریی لە شێرپەنجە دەكات، بەمەش مرۆڤ تەندروستتر دەكات و تەمەنی درێژتر دەكات.
-بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایە، بەهۆی ئەوەوە بۆ كۆئەندامی هەرس بەسوودە، خواردنی بە شێوەیەكی رۆژانە ترشێتیی گەدە كەمدەكاتەوە.
-زیاتر لە شەش سەد جۆر پرتەقاڵ هەیە و زیاتر لە 75 ٪ كۆی پرتەقاڵەكانی جیهان، بۆ دروستكردنی خۆشاو (شەربەت) بەكاردەهێنرێن.
-ناوچەی بنەڕەتی پرتەقاڵ كیشوەری ئاسیایە، بە دیاریكراوی باشوری چین و مالیزیا، بۆ یەكەمینجار لەو ناوچانەوە سەری هەڵداوە، دواتر لەلایەن دۆزرەوەی ئیتالی بە ناوبانگ، كریستۆفەر كۆڵۆمبسەوه،‌ ناوكی براوە بۆ ئەمریكا.
-لە لیستی ئەو خۆراكە باوانەی ڤیتامین سی-یان تێدایە، پرتەقاڵ لەخوار دەیەمەوەیە، بەڵام سەرباری ئەوەش ئەم ڤیتامینە لەم میوەیەدا، پوكت بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، هەر ئەم ڤیتامینە كە توانای توانەوەی لە ئاودا هەیە، جەستە لە نەخۆشیی ئەسكەرپوت دەپارێزێت.
-پێگەیشتنی تەنها یەك پرتەقاڵ چواردە گاڵۆن ئاوی پێویستە.
-بەهۆی ئەوەی ترشی ئەسكۆرپیكی تێدایە، وادەکات پێستت توندتر و گەشتر بێت، هەروەها بۆ پەڵەو زیپكەو چرچولۆچی باشە
-خواردنی پرتەقاڵێك لە خواردنەوەی شەربەتەكەی بەسوودترە، چونكە شەربەتەكە شەكری زۆر تێدایەو ئەمەش بۆ تەندروستی خراپە.
-بڕێكی زۆر ڤیتامین A تێدایە، بەهۆی ئەمەوە یارمەتی پاراستنی بینایی چاوەكانت دەدات.
-پرتەقاڵ هیچ چەوری و توخمی سۆدیۆمی تێدا نییە، بەهۆی ئەمەشەوە یەكێكە لە باشترین میوەکان لە جیهاندا.
-بۆنی پرتەقاڵ فشاری دەروونی سوك دەكات‌، بۆنكردنی یان خواردنی دانەیەك لەو میوەیە، دەكرێ فشاری دەروونی بەڕێژەی زیاتر لە (70 ٪) كەمبكاتەوە.
-دەكرێ پرتەقاڵ یارمەتی بەرگرتن لە نەخۆشییەكانی گورچیلە، بدات. 
-پرتەقاڵ كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، بەهۆی ئەوەی پڕە لە ریشاڵ بۆیە یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵدا. 
-پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و تەندروستی دڵ بەهێز دەكات.

-پرتەقاڵ بە ‌پێكهاتەی كارۆتینۆید دەوڵەمەندە كە دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی و یارمەتی رێگرتن لە پوکانەوەی ماسولكە دەدات.
-گەورەترین وڵاتی عەرەبی لەڕووی بەرهەمهێنانی پرتەقاڵەوە، میسرە.

سەرچاوە: كتێبی زانیاریخانە/ چاپی 34هەم/ ژمارە 44 بۆ 75

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان