کیمچی کۆرییەکان

10:45 - 2024-03-10
دووتوێ
59 جار خوێندراوەتەوە
کیمچی خواردنێکی فۆلکلۆری کۆرییەکانە

کیمچی خواردنێکی فۆلکلۆری کۆرییەکانە و لەڕووی تەندروستیەوە بایەخیکی زۆری هەیە، چونکە سوودی تایبەتی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس و دابەزاندنی کێش، جگەلەوەش ژمارەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی تێدایە و تامێکی خۆش و بەلەزەتیش دەبەخشێت، پێکهاتە سەرەکییەکەی پێکدێت لە کاهووی چینی و سیر و بیبەری سووری تیژ گێزەر و زەنجەفیل، زەیتی ماسی، کە ئامادەدەکرێت بە رەنگی سوور خۆی دەنوێنێ، هەر لەکۆنەوە فێری دروستکردنی بوون و لەگەڵ ژەمەسەرەکییەکان دایدەنێن، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، چونکە جگەلەوەی کالۆرییەکی کەمی تێدایە وزەیەکی زۆر دەبەخشێ و جەستەی مرۆڤ گەرم دەکاتەوە، بەشێوازی ترشیاتی خۆمان دروست دەکرێ و پێشکەش دەکرێت، ئەوانەی مەبەستیانە کێشی خۆیان دابەزێنن و لەشیان سوک بێت دەتوانن کیمچی بخۆن کە تەنها لە رووەک دروست دەکرێ و تیژە، سوودی تایبەتی بۆ تەندروستی هەیە، فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێ و زانستیانە دەرکەوتووە پیربوون دوادەخات، جگەلەوەش بەهۆی ئەو ڤیتامین C یەی تێیدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات.
سەرچاوە: گۆڤاری Gesundheit

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان