لەدوای 30 ساڵیی ئەمانە بخۆ

10:46 - 2024-03-10
دووتوێ
145 جار خوێندراوەتەوە
تا زیاتر بچیتە تەمەنەوە پرۆتین لە جەستەتدا کەمتردەبێتەوە

هەموو کەسێک لەدوای تەمەنی سی ساڵیی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی جەستەی روودەدات، نە هەرسی خواردنەکان وەک جاران دەبێت و نەپێست و قژ وەک تەمەنی هەڕەتی لاوێتی ساف و جوان و بە رەونەق دەمێنێتەوە، هێز و توانا و جووڵەش تا دێت کەمتر دەبێتەوە، بۆیە گرنگە مرۆڤ بۆ پاراستنی جەستە و تەندروستی خۆی خۆپارێزی بکات و لە ژەمە خواردنەکانی هەندێک خواردنی گرنگ هەن زیادیان بکات لەوانە.

ئۆمێگا 3 و دژەئۆکسان
بۆ پاراستنی پێست لە روشان و چرچ بوون و داکەوتن ئۆمێگا سێ زۆر پێویستە ئەوەش لە ماسی سەلەموون و گوێز و بادەم و رۆنی کەتاندا زۆرە کە وادەکات پێست هەر نەرم و تەڕ بێت و بەجوانی بمێنێتەوە، هەروەها سپێناخ و سێو و کشمیش بەگشتی هەموو جۆرەکانی سەوزەوات دژە ئۆکسانیان تێدایە و پیربوون دوادەخەن.

کۆلاجین
مرۆڤ تا زیاتر بچێتە تەمەنەوە مادەی کۆلاجین و پرۆتین لە جەستەی کەمتردەبێتەوە، کە بارێکی تراژیدی بۆ تەندروستی دروست دەکەن، بۆ قەرەبووکردنەوەیان زۆر پێویستە کەرەوز و مەعدەنووس و برۆکۆلی و قەرنابێت و بیبەری تەڕ لەناو سیستەمی خواردن زیاد بکرێت.

ترشی فۆلیک
ئەو مادەیە بۆ جەستە زۆر گرنگە بەتایبەتیش بۆ ژنان و ئەوانەی کە دووگیانن، دەبێ بەر لەوە رێژەی ئەو مادەیە لەناو جەستەیان وەک پێویست هەبێت بۆ شیردانی کۆرپەلە و رێکخستنی فشاری خوێن لەناو دەمارەکان لەکاتی شیرداندا، ئەوەش لەناو سپێناخ و پاقلە و ئەڤۆکادۆدا هەیە.
سەرچاوە: DW

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان