لە جیهاندا پاکترین هەوا لە کوێیە؟

10:48 - 2024-03-10
دووتوێ
103 جار خوێندراوەتەوە
کیپ گریم لە باکووری رۆژئاوای تسمانیا لە ئوستورالیا، پاکترین هەوای هەیە لە جیهاندا

ئا: دڵان سامان

هەموو دانیشتوانی گۆی زەوی تەنیا یەک لە سەدا نەبێت هەوای پیس و ناتەندروست هەڵدەمژن بەپێی ئەو سنوور و پێوەرانەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دیارییانکردووە، بۆ نموونە (25 ٪) دانیشتوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەو هەوایەی تێیدا دەژین ناتەندروستە ئەوەش بەپێی دەزگای پاراستنی ژینگەی ئەمریکی و ئاماری رێکخراوی فێرست سترەیت فاوندەیشن- ی ژینگەیی بێت باس لەوە دەکات بەگەیشتن بە ساڵی 2050 ژمارەی ئەوانەی رۆژانی ناتەندروست بەڕێدەکەن دەگاتە سەروو نیوەی دانیشتوان و ژمارەی ئەو رۆژانەی تێیدا پیسیی هەوا بەرزە زیاد دەکات و دەگاتە (27 ٪).
کە مەترسیدارترین رێژەیە بەپێی دەزگای پاراستنی ژینگە بۆ پیسبوونی هەوا.   
هاوکات یەکێک لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا بەخێرایی و بە رێژەیەکی زۆر جگەلە هۆکارەکانی دیکەی وەک کارگەکان و دووکەڵی ئۆتۆمبێل..هتد سووتان و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانە لە نوێترین توێژینەوەدا لەسەر «بی ئێم 2.5» کراوە واتا ئاستی پیسبوونی هەوا و جۆرێکە لە پیسکەری هەوای زۆر ورد لە کاربۆن و کانزا و پێکهاتەی ئەندامیی پێکهاتووە بەهۆی دووکەڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بڵاودەبنەوە بەڕێژەی 5 میکرۆگرام بۆ مەتر دووجایەک لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دەیەی رابردوودا.
هەروەها لە ساڵی 2023 دا چەندین ناوچەی بەرفراوان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر بە خێرایی کوالێتی هەوای دابەزیووە بەشێوەیەک توانای بینین بەهۆی دووکەڵ لە ئاگری دارستانەکانی باکوورەوە کەمکردۆتەوە و بە کیشوەرەکەدا تا کەنەدا بڵاوبۆتەوە، لەگەڵ پێشبینییەکانی گۆڕانی ژینگە کە ئەگەری ئاگرکەوتنەوەی زیاتری دارستانەکان و دواجار کار لە کوالیتی هەوا دەکەن.

پاکترین هەوا لە کوێیە؟
لە رابردوودا شارۆچکەی «نای- ئەلیسۆند» لە ناوچەی سڤالبارد لە نەرویج کە ژمارەی دانیشتوانی 45 کەس زیاتر نابن نزیکەی 1.230 کیلۆمەتر لە جەمسەری باکوورە دوورە پاکترین هەوای هەبووە لە جیهاندا.
بەڵام رەنگە ئەوە بگۆڕێت بەهۆی زیادبوونی ئاستەکانی گازی میسان لە چواردەوری شارۆچکەکە لەگەڵ ئاستی گردیلەی کبریتات و کانزاکان، بۆیە رەنگە ناوچەیەکی پاکتر هەبێت بۆ هەوا لە جیهاندا ئەویش ناوچەی باکووری رۆژئاوای تسمانیا لە ئوسترالیا،  بە «کیپ گریم یان کیناووک» ناسراوە تێیدا بێ وەستان رەشەبا لە ئۆقیانووسی باشوورەوە دێت و بەسەر هیچ وشکانی یان ناوچەی نیشتەجێبوونی دیکەدا ناڕوات تا دەگاتە ئەوێ، بۆیە هەواکەی هیچ جۆرە پێکهاتەیەکی پیسکردنی هەوای تێدا نییە وەک گازی لێچوو لەگەڵ دووکەڵی ئۆتۆمبێل. 
ناوچەی دیکە کە خاوەنی هەوای پاکە و هیچ دانیشتوانی تێدا نییە وەک بنکەی «مونا لاو» لە هاوای، دوورگەی «ماکواری» بنکەی «کیسی» لە کیشوەری جەمسەری باشوور، بێگومان ئەو ناوچانە
(1 ٪) دانیشتوانی گۆی زەوی تێدا دەژی و (99 ٪) دانیشتوان لەو ناوچانەدا دەژین کە زۆرترین گۆڕانکاری لە رێژەی کوالیتی هەوای تێدا روودەدات و بەردەوام پیسبوونی هەوا لەبەرزبوونەوەدایە.

کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر مرۆڤ
*توێژینەوەکان دەریدەخەن زیادبوونی پیسبوونی هەوا کاریگەری لەسەر مێشک جێدێڵێت، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان توانای باش و زیرەکیی لە خوێندن و تەنانەت زیادبوونی رێژەکانی تاوان و پیسبوونی هەوادا دۆزراوەتەوە.
*زیادبوونی کێش یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبوونی هەوایە بەو شێوەیەی ئاستی هەوکردن لە لەشدا زیاد دەکات ئەوەش کاریگەری لەسەر کرداری کردنی خواردن بە وزە دەبێت و دواجار دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش، بۆیە ئەو ناوچانەی ئاستەکانی پیسبوونی هەوا لە بەرزترین ئاستدایە ئەگەری قەڵەویی تێیاندا زیاترە. 
*پیسبوونی هەوا زیان بە هەستی بۆنکردن دەگەیەنێت، بە جۆرێک لە توێژینەوەیەکدا ساڵی 2021 کراوە لەسەر ئەو کەسانەی هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە لە ناوچەکانی بالتیمۆر و میریلاند لە ئەمریکا دەرکەوت لەو شوێنانە ژیاون ئاستی پیسبوونی هەوا کە بە 2.5 بی ئێم ناسراوە زۆر بەرزبووە، هەروەها لە توێژینەوەیەکی ئیتالیدا دەرکەوتووە ئەو هەرزەکار و گەنجانەی بەر دووەم ئۆکسیدی نایترۆجین دەکەون کەمتر بۆن دەکەن ئەوەش یەکێکە لەو دووکەڵانەی بەهۆی هۆکارەکانی هاتوچۆوە دروست دەبن، چونکە زاناکان دەڵێن ئەو گردیلانە دەبنە هۆی هەوکردن و کاردەکەن بۆ خوران و تێکدانی ئەو گەیەنەرانەی پەیوەستن بە هەستی بۆنکردنەوە کە زانیارییەکان بۆ مێشک دەگوێزنەوە.
سەرچاوە: BBC عەرەبی

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان