هەڤاڵ و برام دڵبەند مستەفا بەرێوەبەری گشتی دەنگی گەلی كوردستان
خوشك و برایانی میدیاکاری خۆشەویست لە سەكۆی ئێزگەكە
پیرۆزبایی یادی چل و سێ ساڵەی دامەزراندنی بڵندگۆی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و ئێزگەکەی مژدەی راپەڕینی مەزنی كوردستانتان لێ بێت.
دەنگی گەلی كوردستان هەر دەنگی زوڵاڵی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی گەلەكەمان نییە بەڵكو لە كوردستانی ئازادیشدا مینبەری راگەیاندنی بەرپرسیارانە و ئازادی یەكێتی بووە و لەماوەی ساڵی رابردووشدا لەرووی چۆنایەتییەوە گەشەی بەرچاوی بەخۆوە دیووە كە كاتی ئەوەیە ئەم گەشەكردنە برژێتە روباری گەشەكردنی كۆی میدیای یەكێتی لە یەكخستن و پوختكردن و نوێكردنەوەی چۆنایەتیدا.
باشترین دیاری هەموومان بۆ نەورۆزی راپەڕین و بەهاری ئێزگەكە ئەوەیە راگەیاندنێكی شایان و پێشكەوتوو پێشكەشی یەكێتی و میللەتەكەمان بكەین.
دووبارە پیرۆزە و هەر سەركەوتوو بن.
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن