ئەمریکا و عیراق پلانی هەماهەنگی زیاتریان لە بواری ئاسایشدا هەیە

02:21 - 2024-03-14
عیراق
145 جار خوێندراوەتەوە

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند: ئەمریکا و عیراق پلانی هەماهەنگی زیاتریان لە بواری ئاسایشدا هەیە.
هەروەها وتیشی لە 20 ساڵی رابردوودا ئەمریکا بە بەھای 11 ملیار دۆلار ھاوکاری تایبەت بە گەشەپێدانی کۆمەڵگەیی و بە بەھای 3.5 ملیار دۆلاریش ھاوکاری بۆ بەھێزکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عیراق خەرجکردووە.
باسی لەوەشکرد بەهۆی یارمەتییەکانی ئەمریکاوە سەدان پرۆژەی نوێ و هەزار هەلی کار دەستەبەربووە و 150 قوتابخانە، 25 بنکەی چاودێریی تەندروستی و 130 پرۆژەی ئاو جێبەجێکراون.
ئاماژەی بەوەشدا واشنتۆن خواستی ئەوەی ھەیە حکومەتی عیراق بتوانێت لێپرسراویەتی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری و بەرگریکردن لە خاکەکەی جێبەجێ بکات و رۆڵیشی ھەبێت لە ئاسایشی ناوچەکەدا. 
جەختیشی کردەوە کە پێویستە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و بەغدا تەنھا لە بواری ئەمنیدا نەبێت و بوارەکانی ئابووری، کەلتوری و زانستیش بگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان