عیراق لەگەڵ ئەمریکادا لە دانوستاندایە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار

04:53 - 2024-03-15
عیراق
146 جار خوێندراوەتەوە

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی سەبارەت بە پرسی جێگیریی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، رایگەیاند: دانوستانەکانیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ناجێگیری بەھای دۆلار بەردەوامە.
هەروەها وتیشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ پێداچوونەوە بەو سزایانەی بەسەر ژمارەیەک لە بانکە عیراقییەکاندا سەپاندوویانە.
هاوکات باسی لەوەشکرد ناسەقامگیری بازاڕەکانی دراو و بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار، دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەی نایاسایی بازرگانە بچووکەکانی مامەڵەکاری دراو، کە بە نایاسایی مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان