ژمارەیەك تۆمەتباری دزی سەدە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عیراق

10:26 - 2024-03-17
عیراق
118 جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاند، تۆمەتبارێكی دزی سەدە كە تۆمەتبارە بە دزینی 760 ملیۆن دینار لە بانكی رەشید بە غیابی سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنراوە، لە ئێستادا لە سوریایە و كاردەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی بۆ عیراق.
وتیشی، كەسێكی تر كە تۆمەتبارە بە دزینی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار هەڵاتووە بۆ بیلاڕوسیا و  بە غیابی سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچووە لە ئێستادا هەوڵی گەڕانەوەی دەدرێت. هەروەها لە تۆمەتبارێكی تر لە ئوردنە و تائێستا بڕی ئەو پارەیە نازانرێت كە دزیویەتی و لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان