رێژەی نەخوێندەواری لە عیراق دابەزیوە

11:47 - 2024-03-17
عیراق
110 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق راگەیاند، رێژەی نەخوێندەواری بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمبووەتەوە، بەشێوەیەك 10 ساڵ لەمەوبەر رێژەكە 20% بووە، بەڵام ئێستا بۆ 12% دابەزیوە.
هەروەها كەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق باسی لەوەكرد، لە دوای دامەزراندنی دەزگای نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ساڵی 2011 تاكو ئێستا، دوو ملیۆن و 250 هەزار كەس لە نەخوێندەواری رزگاركراون.
وتیشی، هەزار و 236 ناوەندیان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری و 428 خوێندنگەیان بۆ فێربوون بۆ كەسانی نەخوێندەوار هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان