״راوێژ و هەماهەنگی بۆ باشتركردنی سەقامگیریی ناوچەكە گرنگە״

10:51 - 2024-03-18
عیراق
132 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار و باڵیۆزی ئیتالیا، تەئكیدیان كردەوە لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و كاركردن بۆ پەرەپێدانیان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
دوێنێ لە بەغدا، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عیراق كرد و ئاماژەی كرد بە گرنگی راوێژ و هەماهەنگی بۆ باشتركردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و هەوڵدانی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و راگرتنی جەنگ.
باڵیۆز ئیتالیاش، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتیانی عیراق دوپاتكردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان