وەزیری كۆچ و كۆچەران: هەندێك لایەنی سیاسی سوودمەندبوون لە بوونی ئاوارەكان

01:44 - 2024-03-20
عیراق
167 جار خوێندراوەتەوە

ئیڤان فائق، وەزیری كۆچ و كۆچەرانی عیراق دەڵێت، هەندێك لایەنی سیاسی سوودمەندبوون لە بوونی ئاوارەكان و مانەوەیان لە كامپەكاندا، هەروەها هەندێك خێزانیش هەن ئەگەر هاوكارییەكانی حكومەتیش بۆیان زیاد بكرێت، خۆیان ئارەزوومەندانە نایانەوێت بگەڕێننەوە بۆ ناوچەكانیان.
وتیشی، سەرۆك وەزیران فەرمانی كردووە هەموو خزمەتگوزارییەكی شایستە بۆ شنگال دابینبكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتەكەی داوای لە ئیدارەی نەینەوا كردووە قائیمقامێكی نوێ بۆ قەزای شنگال دیاری بكات تا بەباشترین شێوە خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بكرێن.
راشیگەیاندووە ، وەزارەتی كۆچ و كۆچەران بڕیاریداوە تا 30ی تەمووزی ئەمساڵ سەرجەم كامپەكانی كۆچبەران دابخات، هەر خێزانێكی ئاوارەش ئەگەر بیەوێت بۆ ناوچەكانی خۆیان بگەڕێننەوە، بڕی چوار ملیۆن دینار هاوكاری پێشكەش دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان