جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند، کۆمیسیۆن رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و بڕیاریدا رۆژی 27ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە بکرێت.
وتیشی، پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان لە ژمارەی 101 و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پڕۆسەکەش بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پڕۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات.