نانسی عەجرەم ئارەزوو دەكات كوڕێكی هەبوایە

08:54 - 2024-03-21
هەمەرەنگ
95 جار خوێندراوەتەوە

نانسی عەجرەم لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، خۆزگەم دەخواست كوڕێكم هەبوایە، بەڵام خودا پێی نەبەخشیم، بەڵام كچەكانم سێ دڵن، گۆرانی (یا بنات) پەیوەندی من لەگەڵ كچەكانم دەردەخات.
نانسی عەجرەم وتیشی، كچەكانم خۆشی ژیانی منن، سەختە هەوڵبدەم كوڕێكم هەبێت، چونكە كاتی تەواوم نییە بۆ ئەوەی ئاگاداری بم، وەكو چۆن پێشتر ئاگاداری كچەكانم بووم.
نانسی لەساڵی 1983 لەدایكبووە، خەڵكی لوبنانە یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكان عەرەب، زەماوەندی لەگەڵ پزیشكێك كردووە بەناوی (فادی هیشام) و دایكی سێ كچە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان