مێسی دەبێتە روخساری ریکلامی براندێکی جلوبەرگی سعودی

11:08 - 2024-03-21
هەمەرەنگ
69 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایی سعودی (سيار)  بۆ دروستکردنی جلوبەرگی عەرەبی گرانبەها، گرێبەستێکی لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی کردووە تا ببێتە روخساری ریکلامی کۆمپانیاکە.

کۆمپانیا سعودیەکە رایگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی مێسی لەنێو گەنجانی عەرەبیدا ناوبانگێکی زۆری هەیە و کەسێکی خۆشەویستە، هەر بۆیە بۆ کاری ریکلام گرێبەستیان لەگەڵدا کردووە.

ئەمەش یەکەمجار نییە کە مێسی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا سعودیەکاندا دەکات و پێشتریش ریکلامی بۆ وەزارەتی گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان