ژمارەیەک توێژەر لە زانکۆی میشگان و دارتمۆس هێلس لە ئەمریکا توێژینەوەیان کردووە بۆ دیاریکردنی ئەو کاتەی رۆژ کە مرۆڤ لە باشترین و خراپترین دۆخی دەروونیدایە
توێژەرەکان توێژینەوەیان لەسەر 2500 بهشداربوو کردووە و بۆیان دەرکەوتووە مرۆڤەکان لە 5ی بهیانی لە خراپترین دۆخی دەروونی خۆیاندان و لە 5 ئێوارەش باشترین دۆخی دەروونیان هەیە و دڵخۆشترینن.
توێژەران ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری زانستی PLOS Digital Health بڵاوکردۆتەوە و راشیانگەیاندووە کە مرۆڤ لە بەیانی زوودا لە خراپترین دۆخ و لە ئێوارانیش لە باشترین دۆخیدایە.