پاش ئەوەی دەنگۆی تێکچوونی پەیوەندی لەنێوان جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و و دۆلۆریس ئاڤێرۆی دایکی کریستیانۆ بڵاوبویەوە، بە وێنەیەک هەواڵەکە رەتدەکرێتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە دایکی کریستیانۆ. کاریگەری زۆری لەسەر بڕیارەکانی کوڕەکەی هەیە و هەر ئەویش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کریستیانۆ لە کچە مۆدێلی روسی ئیرینا شایک جیاببێتەوە.
بەڵام بۆ رەواندنەوەی ئەو گومانانە، دایکی کریستیانۆ، وێنەیەکی خۆی و جۆرجینا و کریستیانپی بڵاوکردەوە کە بەیەکەوە پێدەکەنن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە نێوانیان زۆر باشە.