سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق كۆبونەوە

11:50 - 2024-03-21
عیراق
148 جار خوێندراوەتەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق كرد و تاوتوێی دۆخی ئەمنی و سیاسیان لە وڵاتدا كرد.

لە دیدارەكە سەرۆك كۆمار رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی گرنگی دەوڵەتە و كۆڵەكەیەكی بنچینەییە لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە كە لە رێگەیەوە ماف و خاوەندارێتی پارێزراو دەبێت و لەو رێگەیەوە دادپەروەری دەچەسپێت و یاسا جێبەجێ دەكرێت و دادپەروەری بۆ ستەملێكراوان بەدیدێت و ئاسایش و سەقامگیری دەسەپێت.

لەلای خۆشیەوە فایەق زێدان رایگەیاند، ئەنجومەنی دادوەری كار لەسەر جێبەجێكردنی دادپەروەری دەكات بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی راستەقینە بۆ پاراستنی مافە تایبەت و گشتییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان