ئەنجومەنی راژەی گشتی بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، ھەلی دامەزراندن لەسەر میلاکی فەرمانگەکانی دەوڵەت رادەگەیەنن، بۆ ئەوانەی یاسای بەکارخستنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یاسای بەکارخستنی دەرچووە یەکەمەکان دەیانگرێتەوە.
پێشکەشکردن بۆ دامەزراندنەکە لەڕێی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت و لە سبەینێوە 23ی مانگ دەستپێدەکات و تا 21 رۆژ بەردەوام دەبێت.
دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان لە عیراق، لەکاتێکدایە کە زیاتر لە 10 ساڵە پڕۆسەی دامەزراندن لە ھەرێمی کوردستان راگیراوە، لەکاتێکدا ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم بە ھەزاران خوێندکار دەردەچن.