شیلان عارف، بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم رایگەیاند، دادگای فیدراڵی عیراق لە لایەن دادگای لاهایەوە لەساڵی 2005 دانی پێدانراوە، دادگایەكی دەستوورییە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵاتدا، بۆیە بەهیچ شێوەیەك تانە لەبڕیارەكانی نادرێت و وەك خۆی جێ بەجێ دەكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دادگای فیدراڵی ئەندامێكی كارایە لە دادگای دەستووری ئیسلامی و ئەندامە لە دادگای دەستووری عەرەبی كە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان تێیدا ئەندامن، سوكایەتیكردن بەو دادگایە سووكایەتیكردنە بە سەرجەم عیراقییەكان.
سەبارەت بە ناوزڕاندن و تەشهیر بە دادگاكە، شیلان عارف ئەوەی ئاشكرا كردووە، هەر قسەیەكی نەشیاو و ناوزڕاندنێك بەرامبەر دادگای فیدراڵی بەپێی یاسا تاوانە و سزای دیاریكراوی هەیە و لەبارەی چەند لێدوانێكی وتەبێژی حكومەتی هەرێمیشەوە رایگەیاندووە، لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هانی خەڵك دەدات رووبەڕووی ئەو كەسانە ببنەوە، گەر بێت و هەركەسێك لەژێر كاریگەری ئەو وتانەدا كارێكی نایاسایی بکات ئەوا ئەو بە تاوانبار دادەنرێت و بەپێی یاسا سزای خۆی وەردەگرێت.
سەرچاوە: GK