دەیان هەزار هەلی کار لە عیراق راگەیەنرا و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

05:35 - 2024-03-23
عیراق
144 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى راژە لە حکومەتی عیراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سى و یەک هەزار و 418 هەلیکارى راگەیاند و ئەوانەى دەتوانن فۆرم پڕ بکەنەوە، بریتین لە یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا مەحمود تەمیمى، سەرۆکى ئەنجومەنى راژەى فیدەراڵى رایگەیاند: ئەم پڕۆسەیە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە.
لای خۆشیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچە دابڕێنراوەکانی ئاگادارکردەوە، بە مەبەستی دامەزراندن فۆرمی ئەلیکترۆنی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ پڕ بکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان