مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال سەردانی پێشمەرگەی دێرین عەلی كەمال دەكات

09:45 - 2024-03-24
کوردستان
306 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی كەسایەتیی دیار و پێشمەرگەی دێرین مامۆستا (عەلی كەمال)یان لە سلێمانی كرد.
لەدیدارێكدا لەنزیكەوە لە تەندروستی هەڤاڵی تێكۆشەر مامۆستا عەلی-یان پرسی و هیوای تەمەندرێژی و تەندروستی باشیان بۆ خواست.
هەر لە دیدارەكەدا مەكتەبی سكرتاریەت بە پێزانینەوە ئاماژەیان بە رۆڵی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی شۆڕشی نوێ و یەكێتی لە خەباتی چەكداری و سەرخستنی راپەڕین كرد و روونیانكردەوە كە بەشانازییەوە ئەمڕۆ یادی هەموو ئەو قارەمانانە بەبیردێنینەوە كە بەشێك بوون لە خەباتی رزگاری و لەبەرەی گەل و خاك مانەوە، كە مامۆستا عەلی یەكێكە لە نموونەی ئەو تێكۆشەرانە و بەڕێزەوە لە ماندوبوون و خەباتەكەی دەڕوانین.
لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی كەمال خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و وتی: بەسەركردنەوەی تێكۆشەرانی دێرین و ئاوڕدانەوە و بەتەنگەوەهاتنیان، باشترین وەفادارییە بۆ ئەو قوربانییەی داویانە، تەئكیدیشیكردەوە كە هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خزمەتەكانیان دەدەن و لەبەرامبەر هەر ئەركێكدا یەكێتییانە لە خزمەتی خاك و خەڵكیشدا دەبن.

#سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان