مێگان ماركڵ، هاوسه‌ری شازاده هاری رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌ڵك له سۆشیال میدیا زۆر دڵڕه‌قن به‌رده‌وام «ژه‌هرێكی بێكۆتایی» ده‌ڕێژن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دووگیانی‌دا رووبه‌ڕووی هێرش و ئازاردانی زۆر بۆته‌وه له سۆشیال میدیاوه.
مێگان ماركڵ، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی و هاوسه‌ری شازاده هاری خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانی، له میانی ده‌ركه‌وتنیدا له كۆنفرانسی SXSW باسی له ئازاره‌كانی خۆی كرد له‌گه‌ڵ هێرشه ئه‌له‌يكترۆنییه‌كاندا و رایگه‌یاند، ئێستا زۆر خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌پارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئاسووده بێت، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كاتێك دووگیان بووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌ی ناشیرينیان پێ وتووه و زۆر ئازاریان داوه، به‌جۆرێك كه له خۆی پرسیوه، ئایا مرۆڤه‌كان مرۆڤایه‌تی خۆیان له‌ده‌ستداوه؟
مێگان وتویه‌تی، كاتێك به «ئارچی» كوڕم دووگیان بووم، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فه‌زای دیجیتاڵیدا به‌ركه‌وتنم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و قسه خراپانه‌دا هه‌بوو كه له سۆشیال میدیادا به‌رامبه‌رم ده‌كران، كاتێكیش بیرم لێده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هۆكاری ئه‌و رقه تێبگه‌م، نه‌مده‌توانی بگه‌مه ئه‌نجام.
مێگان ماركڵ له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا تووشی خه‌مۆكی بووه و بیری له خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه، ماركڵ وتویه‌تی ته‌نانه‌ت ویستوویه‌تی داوای یارمه‌تی له پزیشكێكی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بكات، به‌ڵام خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانی رێگه‌یان پێنه‌داوه.
مێگان له ساڵی 1981 له لۆس ئه‌نجلۆس له كالیفۆرنیا له‌دایكبووه و هەر له‌وێ گه‌وره بووه، دواتریش ده‌ستیكردووه به كاری نواندن و وه‌ك ئه‌كته‌ر ناسرا، مێگان له ساڵی 2017 دا بوو به ده‌ستگیرانی شازاده هاری، دووه‌م كوڕی شازاده دایانا. ساڵی 2019 پێكه‌وه بوون به خاوه‌نی كوڕێك به‌ناوی ئارچی. ساڵی دواتر هاری و مێگان خێزانی شاهانه‌یان جێهێشت و چوون بۆ كالیفۆرنیاو له‌وێ نیشته‌جێبوون.
راوێژ كامه‌ران