سودانی داوا لە فەرماندە سەربازییەکان دەکات نەبنە هۆی دزەپێکردنی زانیارییەکان

11:40 - 2024-03-24
عیراق
83 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا هەر ئەفسەر و فەرماندەیەکی هێزە ئەمنییەکان وێنە و ڤیدیۆی چالاکییەکانی بڵاو بکاتەوە، رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.
هەروەها سودانی داواشیکردووە، ئەفسەر و فەرماندەکان نەبنە هۆی دزە پێکردنی زانیاری سەربازی و ئەمنی و هەوڵ بدەن خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوە پێکردنی ئەو زانیارییانە.
هاوکات باسی لەوەشکرد، مەشق و راهێنان و چالاکییە ئەمنی و سەربازییەکان، ئەرکی سەرشانی ئەفسەرەکانە و دەستکەوتی کەسیی نییە تاکو وێنە و ڤیدیۆی بڵاو بکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان