یارییەكانی گەڕانەوە دەكرێن

11:11 - 2024-03-26
وەرزش
43 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ


لە قۆناغی 8 یانەی چامپیۆنس لیگی خانماندا سەرجەم یارییەكانی چوون كران و سبەی چوار شەممە یارییەكانی گەڕانەوەش دەستپێدەكەن.
سبەی شەو چوار شەممە 27/3/2024 و پێنجشەممەی ئایندە، سەرجەم یارییەكانی گەڕانەوەیان بەو مشێوەیەی لای خوارەوە دەكرێن و یانەکانی قۆناغی دوو یاریی پێش کۆتایی دەردەکەون. 
لە یارییەكانی چووندا ئەو چوار یانەیەی چاوەڕوانی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین لێدەكرا، یارییەكانی خۆیان بردۆتەوە، لەوەش گرنگتر ئەوە بوو هەرچواریان (بارسیلۆنا، چێڵسی، لیۆن، پاریس سانجێرمان) بردنەوەكانیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا بوو، یارییەكانی گەڕانەوەش لە یاریگای خۆیاندا دەكەن و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن كەبەرامبەریان ئەنجامی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوە: 
یارییەكانی گەڕانەوە

چوار شەممە 27/3/2024
*لیۆن 2 × 1 بەنفیكا    (18:45).
*چێڵسی 3 × 0 ئەیاكس(21:00).
پێنجشەممە 28/3/2024
*بارسیلۆنا 2 × 1 بران         (18:45).
*پی ئێس جی 2 × 1  هاكن (21:00).
شایانی باسە دوای تەواو بوونی ئەم یارییانەو دەركەوتنی ئەو چوار یانەیەی دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، لەم قۆناغە نوێیەدا یانەكان بەمشێوەیەی لای خوارەوە دوو یاریی پێشكۆتایی دەكەن:
*براوەی (بارسیلۆنا × بران) × براوەی (چێڵسی× ئەیاكس).
*براوەی(پی ئێس جی×هاكن) × براوەی (لیۆن×بەنفیكا).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان