به‌شی هونه‌ری شانۆ-ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به دروشمی (با ده‌رگای شانۆكان كراوه‌بن، زۆر له‌ئاهه‌كان بێ لانه‌ن) مه‌راسیمی رۆژی جیهانیی شانۆ به‌رز راده‌گرێت.
له رۆژانی 27 - 28 / 3 / 2024 له هۆڵی رۆشنبیری، سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ، مه‌راسیمه‌كه ده‌ستپێدەكات، له رۆژی یه‌كه‌مدا، وتاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، وتاری به‌ڕێوەبه‌ری به‌شی هونه‌ری شانۆ، پاشان به‌خشینی خه‌ڵات و رێزلێنان بۆ سێ شانۆكاری به‌ئه‌زموون و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری هونه‌ری پێشكه‌شده‌كرێن.
دواتر سه‌عات 4ی عه‌سری هه‌مان رۆژ 27/3/2024، له هۆڵی چێوار له‌ته‌لاری هونه‌ر نمایشی شانۆیی (رووتبوونه‌وه)ده‌رهێنانی
(گۆران محه‌مه‌د) نمایشده‌كرێت.
له رۆژی دووه‌می یاده‌كه‌دا، سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 28/3/2024، دوو سیمیناری تایبه‌ت له‌باره‌ی شانۆوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سیمیناری یه‌كه‌م به‌ناونیشانی(میكانیزمه‌كانی كاركردن له‌سه‌ر بینه‌ر و گه‌شه‌پێدانی شانۆ) بۆ د. فازڵ جاف، سیمیناری دووه‌م به ناونیشانی
(شیكاری ره‌خنه‌یی له شانۆی كوردیدا) بۆ د.نیاز له‌تیف، هه‌ردوو سیمنیاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن گۆران محه‌مه‌د-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
كۆمار عه‌لی