سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: 79 ساڵە دۆخی لەم جۆرەمان نەبینیوە

12:54 - 2024-03-30
جیهان
84 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا رایدەگەیەنێت کە لە ساڵی 1945 ەوە دۆخی لەم جۆرەی ئێستا لە ئەوروپا نەبیندراوە.

دۆناڵد تاسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا  لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ  تۆڕی میدیایی "لێنا" رایگەیاندووە "کیشوەری ئەوروپا، بۆ یەکەمجار لە پاش ساڵی 1945 ەوە کە دەکاتە 79 ساڵ، چۆتە قۆناغی  پێش جەنگەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر هەموو شتێکمان دروستکردووە.

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا وتوشیەتی"ئەوەی هەیە دەنگێکی وێرانکەرە، بەتایبەت بۆ نەوەی گەنج، ئەمەش راستیەکە و ناتوانین خۆمانی لێ لابدەین و ئێمە لەسەردەمی پێش جەنگداین"

ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو ساڵە لەشکرکێشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان