ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری (زه‌رده) كه گۆڤارێكی رووناكبیریی گشتی وه‌رزییه و رێكخراوی گه‌شه‌پێدان و رووناكبیری قه‌ره‌داغ ده‌ریده‌كات كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
له‌م ژماره‌یه‌دا، كه ژماره (11 و 12)ه به‌یه‌كه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جۆراوجۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌وانه: ته‌نها ئاشته‌وایی ده‌بێته زامنی مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌راوردێك له نێوان دوو حه‌جاجدا، مه‌لا كاكه حه‌مه، دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لا نوری بابه‌عه‌لی، جێنده‌ر چییه؟ پیلانگێڕییه‌كان به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر كورد و شێخ مه‌حمود و چه‌مكی نامۆبوون، مه‌ولانا، رابردوو و ئێستا خۆره‌ڵات و خۆراوا، قۆپییه‌كانی قه‌ره‌داغ بناسه و چه‌ندین بابه‌تی تر.
گۆڤاری زه‌رده، به‌هاوكاری دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عه‌له‌كه چاپكراوه و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم سۆڵه‌ییه.