ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری (دیوان) كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریی گشتییه، كه‌وته به‌ردیدەی خوێنه‌ران.
له‌م ژماره‌یه‌دا، كه ژماره (34)ه، وێڕای مه‌له‌فێكی تایبه‌ت به نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر شه‌هید كاردۆ گه‌ڵاڵی، چه‌ند بابه‌تێكی تر بڵاوكراوەنە‌ته‌وه له‌وانه: رۆڵی قوتابخانه ئاینییه‌كان و سیستمی خوێندنی فه‌رمی، حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی له ژوان-ه‌وه بۆ سه‌مای كۆتر، داگیركردنی تاریكیی به‌ختیار عه‌لی و بێلایه‌نی نووسه‌ر،لووره لوور به‌ره‌و ماڵێكی گه‌ردوونی، دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گوڵاڵه پشده‌ری، چه‌ند بابه‌تێكی هونه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی كتێب-یش له گۆڤاره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
گۆڤاری دیوان، ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری ده‌ریده‌كات.